سكرتێری پەرلەمانی كوردستان: هه‌وڵی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەران بۆ سەر بەغدا نایاسایی و نه‌زۆكه
مونا قەهوەچی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان لە نووسینێكدا كە له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی، هەوڵی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ سه‌ر به‌غدا، کارێکە پێچەوانەی یاسا بەرکارەکان و دەستووری هەمیشەیی عێراقە و بەئاشکرا پێشێڵی دوو مادەی دەستور دەکرێت و ئەوانیش هەردوو مادده‌ی 121 و 217ـن.
له به‌شێكی نووسینه‌كه‌یدا، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه وه‌ك كه‌سێكی یاسایی، ئه‌و هه‌وڵه به نه‌زۆك و سه‌رنه‌گرتوو ناو ده‌بات.
ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه، ئەم بابەتە لەبەرئەوەی پرسێكه وابه‌سته‌ی داراییه، پەرلەمانی عێراق ناتوانێت بەبێ ڕەزامەندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و تاکلایەنە بڕیاری لێ بدات.
باسنيوز
