رێژەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان کەمیکردووە

رێژەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان کەمیکردووە
25ی تشرینی دووەمی ھەموو ساڵێك بە رۆژی جیھانی توندوتیژی دژی ئافرەتان دیاری كراوە. لە ھەرێمی كورستانیش بە گوێرەی دوایین ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، رێژەی توندوتیژی دژی ئافرەتان بەھۆی كەرەنتین و ھۆشیاری كۆمەلایەتییەوە كەمیكردوە، توێژەرێكی كۆمەلایەتیش ئاماژە بە ھۆكارەكانی پەرەسەندنی توندوتیژی دەكات.

توندوتیژی و جۆرەكانی لە كۆمەڵگای كوردی، سەرەڕای بوونی میدیا و راگەیاندنی بەردەوامى هەڵمەتى ھۆشیاری كۆمەڵایەتی لە لایەن ناوەندە كۆمەڵايەتى و رۆشنبيريەكانەوه، بەڵام تا ئێستاش لە سۆشیال میدیا زەق و بەرچاوە.

حاجی عێزەدین، راوێژكاری یاسایی بەرێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان گوتی: بڕياردان لەسەر بابەتەكان لە سۆشیال میدیا و بەدوادانەچوون پرسەكەی ئالۆز كردووە.

رۆژانە چەندین سمینار و وۆركشۆپی كۆمەڵایەتی و ھۆشیاری پێشكەش دەكرێت و لە رووی یاسایی، دەروونی و كۆمەڵایەتیەوه شيكردنەوەی بۆ دەكرێت، بەڵام دیسان توندوتیژیەكانی جەستەیی و دەروونی و زۆر جار حاڵەتی كوشتنيش له هەڵكشانه.

رۆژە قادر، كە توێژەرێكی كۆمەڵایەتییە لەو بڕوایەدایە، ھۆكارەكەی تێنەگەیشتنە لە بابەتەكە و ئەوەش بە مەترسیدار ناو دەبات.

خۆكوشتن و خۆسوتاندن و توندوتیژی سێكسی لە ھەرێمی كوردستان بە بەراورد بە ساڵی رابردوو بە پێی دوایین ئاماری بەرێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی ئافرەتان لە ھەرێمی كوردستان كەمیكردوە. ئەمەش لە كاتێكدایە، بە گوتەی ئەو بەڕێوبەرایەتییە زۆر جار حالەتەكانی كوشتن، كە لە سۆشیال میدیا باس دەكرێن، بە ھۆی شەرم و عەیبە تا ئيستاش تۆمار نەكراوە، هەنديكی دیكەش لە بەر دەستی پۆلیسە و پەیوەستیان نەكردووە بە پرسی توندوتیژی.
k24 -
Top