ئەمریكا :ھەرێمی كوردستان بۆ وەبەرھێنان لەبارە
جۆی ھوود، بەرپرسی نووسینگەی رۆژھەڵاتی نزیك لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنفرانسی ئابووری كوردستان دوای كۆرۆنا، رایگەیاند، ھەرێمی كوردستان سەركەوتوو بووە لە رووی ئاساییش و سەقامگیری و پێشخستنی كەرتی تایبەت.
جەختیشی كردەوە، ھەرێمی كوردستان بە بەراورد لەگەڵ عیراق لەبارترە بۆ وەبەرھێنان و داوای لە وەبەرھێنەرە ئەمهریكییەكان كرد روو بكەنە ھەرێمی كوردستان.
k24 -
