ئاگادارییەک لەبارەی دابەشکردنی هاوکاریی دارایی بۆ دانیشتووانی سەیدسادق بڵاو کرایەوە
بەپێی راگەیاندراوێکی قائیمقامییەتی قەزای سەیدسادق که تێیدا ئاگاداری ئەو خێزانە کەم دەرامەتانەی سنووری قەزاکە دەکاتەوە، کە ناویان لە لیستی ئەو هاوکارییەی کە لەلایەن وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتییەوە بۆیان دابینکراوە، سبەی چوارشەممە ٢٥ی١١ی٢٠٢٠، سەردانی بانکی سەیدسادق بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی هاوکاریەکانیان.
ئەوەش خراوەتە رووم کە بۆ وەرگرتنی هاوکارییەکە پێویستە ئەو کەسەی ناوی هاتۆتەوە بۆ وەرگرتنی هاوکارییەکە خۆی لە بانک ئامادەبێت و دەبێت ناسنامەی باری شارستانی (تەسکەرە) لەگەڵ کۆپییەک لە فۆرمی خۆراک لەگەڵ خۆی بهێنێت.
باسنيوز
