له‌ ئێران ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا 880 ھەزار كه‌سى تێپه‌ڕاند

له‌ ئێران ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا 880 ھەزار كه‌سى تێپه‌ڕاند
ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە ئێران بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 45 ھەزار کەس بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەست داوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 24/11/2020 د. سیما لاری، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی لەوە کرد، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 483 کەسی دیکە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، هه‌ر له‌ ئێران کۆی گشتیی ئەو کەسانەی به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان لەدەست داوە، 45 ھەزار و 738 کەسە.

گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئەوەشی خستە ڕوو، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ، 13 ھەزار و 721 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، کە کۆی گشتیی تووشبوانی پەتاکە لە ئێران گەیشتە 880 ھەزار و 542 کەس.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 617 ھەزار و 715 کەس لە پەتای کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.














باسنيوز


Top