دوو هه‌زار چه‌كداری داعش له باكووری بابل و ناوچه ئازادكراوه‌كاندا هه‌ن
جومعه عیناد، وه‌زیری به‌رگریی عێراق، ئاشكرای كردووه، كه دوو هه‌زار چه‌كدار و ئه‌ندامی سه‌ر به ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش له ناوچه ئازادكراوه‌كانی بابل و باكووری به‌غدان و به‌شی زۆریان داعشی ناوخۆی عێراقن و له نزیك ئه‌و ناوچانه نیشته‌جێن كه هێرشی ده‌كه‌نه سه‌ر.
سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه چه‌كی پێشكه‌وتوو به‌كار ده‌هێنن، له‌وانه جۆره چه‌كێكی نیشانشكێنیان هه‌یه، كه له دووری دوو كیلۆمه‌تره‌وه ئامانج ده‌پێكێ.
ئاشكراشی كردووه، كه 90%ـی ئه‌و كرده‌وانه‌ی داعش ئه‌نجامیان ده‌دا، به هۆی كه‌مته‌رخه‌میی هێزه ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتیانه‌وه‌یه.
دووپاتیشی كرده‌وه، كه ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هه‌ر ناوچه و شوێنێك له لایه‌ن داعشه‌وه، كارێكی مه‌حاڵه و ناكرێ ئه‌وه روو بدا. له هه‌مان كاتدا ئه‌وه‌شی گوت، كه هێزه ئه‌منییه‌كان ناتوانن له هه‌موو ناوچه‌كاندا بن، به تایبه‌ت ناوچه بیابانه‌كان.
باسنيوز
