لە ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر چهكداركردنی منداڵان لەلایەن پەکەکەوه 50 سکاڵا تۆمار کراوە
میدیا نەسرەدین و حوسەین عەلی، هاوسەرۆکانی نووسینگەی پاراستنی منداڵان لە قامیشلۆ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایان کرد، لەو کاتەوەی نووسینگەکەیان کردووهتەوە هەتا ئێستا نزیکە 50 سکاڵای هاووڵاتیانیان بەدەست گەیشتووە لەسەر ئەوەی مێرمنداڵەکانیان لە ژێر تەمەنی یاساییدا چەکدارکراون، گوتیشی لەو ژمارەیە 16 سکاڵانامە هی هاووڵاتیانی شاری قامیشلۆیە، لەو ژمارەیە تا ئێستا توانیویانە 10 مێرمنداڵ کە چەکدار کرابوون بگەڕێننەوە بۆ خێزانەکانیان کە 4 لە منداڵەکان خەڵکی شاری قامیشلۆن”.
پێشتر، د.کرمانج عوسمان، شارەزا لە یاسا نێودەوڵەتیەکان، رای گەیاندبوو، ئەوەی پەکەکە دەیکات لە دژی پەیماننامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکانە، "دەکرێ لە ڕێگەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بەتایبەتی ئەوانەی داکۆکیکارن لە مافی منداڵان لە دادگای مافەکانی مرۆڤ لە یەکێتی ئەورووپا، سکاڵا تۆمار بکرێت، چونکە بەشێکی زۆری کاربەدەستانی پەکەکە بە رەگەز تورکین و رەگەزنامەی ئەو وڵاتەیان هەیە، تورکیا خۆشی ئەندامە لە کۆمیتەی ئەورووپا و دادگای مافی مرۆڤ، دەتوانرێ لەو رێگەوە سکاڵا لە پەکەکە بکرێ، جگە لەوەش ئەو رێکخراوانە دەتوانن لە پاڵ سکاڵاکانیان لۆبی بکەن و لە ئەنجوومەنی ئاسایش سکاڵا تۆمار بکەن بە شێوەیەک پەکەکە بخەنە ژێر فشارێکەوە واز لە چەکدارکردنی منداڵان بهێنێت".
باسنیوز
