دیاری حوسێن: پارتی بەهێزەوە دەگەڕێتەوە کەرکووک
دیاری حوسێن، جێگری به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی که‌رکووک - گه‌رمیانی پارتی، رایگەیاند، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئاگاداری دامه‌زراوه‌کانی که‌رکوووکی کردووە‌ته‌وه باره‌گاکانی پارتی چۆل بکرێت له‌و باره‌وه نووسراو کراوه ده‌بێت بە زوویی جێبه‌جێ بکرێ.
دیاری حوسێن هەروەها رایگەیاند،حزبەکەی بەهێزەوە و بە هەڵدانی ئاڵای کوردستانەوە، دەگەڕێتەوە کەرکووک.
رۆژی یەکشەممە 22-11-2020، لیوای 61ـی تایبەتی سەر بە ئەنجوومەنی وەیرانی عێراق لە دەروازەکان و دەوروبەری کەرکووک کشایەوە و لە سەربازگەی کەیوان جێگیر کرا.
هێزێکی 500 پۆلیسیی نوێ لە کەرکووک لە هەموو پێکهاتەکان دروست دەکرێت و شوێنی لیوای 61ـی تایبەت دەگرێتەوە.
باس‌نیوز
