ڕێکخراوی کەمئەندامان داوای دانیشتنێکی پەرلەمانی کوردستان دەکەن

ڕێکخراوی کەمئەندامان داوای دانیشتنێکی پەرلەمانی کوردستان دەکەن
سامان حوسێن، سەرۆکی ڕێکخراوی کەمئەندامانی کوردستان ڕای گەیاند ئەمڕۆ سێشەممە24/12/2020 سەردانی سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستانمان کرد بۆ ئەوەی لە3/12ی ئەمساڵدا دانیشتنێکی تایبەت بە کەمئەندامان ڕێک بخەن.

گوتیشی: "ئەو دانیشتنە بۆ ڕێزلێنان دەبێت هەتا فراکسیۆنەکان داوا لە سەرۆکی پەرلەمان بکەن ئەو دانیشتنە ئەنجام بدرێت و فراکسیۆنەکانیش بەگشتی پشتیوانییان کردووین و سەرۆکی پەرلەمانیش پێی گوتووین چاوەڕێی داوای فراکسیۆنەکان دەکات بۆ دانیشتنەکە".

سەرۆکی ڕێکخراوی کەمئەندامانی کوردستان باسی لەوەش کرد: "داوامان کردووە نوێنەری ڕێکخراوەکانی کەمئەندامان لەو دانیشتنەدا میوانداری بکرێن و ڕۆژی 3/12 بکرێتە ڕۆژی کەمئەندامانی کوردستان و بەو هۆیەشەوە دۆسیەی کەمئەندامان زیاتر دەچێتە پێشەوە".












باسنيوز




Top