نوێنەری پێكهاتەی مەسیحی داوای پاراستنی زەویی پێكهاتەكەیان دەكات
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی١١ی٢٠٢٠ لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕۆمیۆ هەکاری پەرلەمانتار لە فراكسیۆنی هاوپهیمانیی یهكێتیی نهتهوهیی لە پەرلەمانی کوردستان گوتی: "ئێمە بەپێی یاسای ڕێگری لە زێدەڕۆیی و یاسای گۆڕینی دیمۆگرافیا، داوامان لە پەرلەمانی کوردستان کردووە زێدەڕۆیی بۆ سەر زەویوزاری پێکهاتەکان لە گوندی کێشکاوە ڕابگیرێت، چونکە ئەوە پێشێلکاریی مافی پێکهاتەکانە".
هاوکات باسی لەوەش کرد: "ئەوان داوا لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن لە زێدەڕۆیی بیانپارێزێت، چونکە ئەوە گۆڕینی دێموگرافیایە".
بەپێی قسەکانی ئەو پەرلەمانتارە کەرتی گوندی کێشکاوە 22 پارچە زەویی کشتوکاڵییە و 120یان تاپۆن و ئەوانی تریش گرێبەستی کشتوکاڵین و بەگشتی زیاتر لە دوو هەزار دۆنمە".
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش کرد کە داوا لە پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بەپێی یاسا مافەکانیان بۆ بگێڕدرێتەوە.
گوندی کێشکاوە، دەکەوێتە سنووری قەزای ئاکرێ و لەلایەن خەڵکی نزیکی گوندەکەوە زەوییەکانی ئەو گوندە دەستیان بەسەردا گیراوە.
باسنيوز
