حوسییەکان هێرش دەکەنە سەر کۆگایەکی گەورەی سووتەمەنیی سعودیە

حوسییەکان هێرش دەکەنە سەر کۆگایەکی گەورەی سووتەمەنیی سعودیە


بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا (حوسییەکان)ی یەمەن هێرش دەکەنە سەر کۆگایەکی سووتەمەنیی شانشینی عەرەبستانی سعودیە.

هێرشەکە شەوی دووشەممە 23-11-2020 بە مووشەک کراوەتە سەر کۆگایەکی سووتەمەنیی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی لە باکووری شاری جەددە و بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە.

دەسەڵاتدارانی سعودیە رایانگەیاندووە، ئاگرەکە بەهۆی ”هێرشێکی تیرۆریستی“ لە کۆگاکە کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانیویانە ئاگرەکە بکوژێننەوە.

حوسییەکان بزووتنەوەیەکی شیعەمەزهەبی یەمەنین و کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوکاریی ماددی، مەعنەوی و لۆجیستییان دەکات.

لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی یەمەنەوە، کە لە ساڵی 2011 دەستی پێ کرد، حوسییەکان پاڵپشتیی خۆیان بۆ ئۆپۆزیسیۆن راگەیاند و لە مانگی ئەیلوولی 2014ش کودەتایان بەسەر حکوومەتی نوێی وڵاتەکەیاندا کرد و دەستیان بەسەر شاری سەنعای پایتەخت و زۆرینەی ناوچەکانی وڵاتەکەیاندا گرت.







باسنيوز
Top