به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین هاووڵاتییه‌كی سنووری باڵه‌كایه‌تی گیانی له‌ده‌ستدا
ده‌زگای گشتی كاروباری مین به رایگه‌یاند، هاووڵاتی نه‌سروڵڵا رەسول خەڵكی گوندی ناوەنده، سەر بەقەزای چۆمان لەدایكبووی ساڵی 1976، دوای دیار نەمانی، کەمێك لەمەوبەر لە چیای هەڵگورد لەدیوی گوندە ژۆر بەر مین کەوتووە و گیانی له‌ده‌ستداوه و ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ، ئه‌و هاووڵاتییه باوكی 3 منداڵه و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به ته‌نیا چووه‌ته شاخی هه‌ڵگورد و له‌وێ مینی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
ئێستاش کەسوکاری قوربانییه‌كه و ھاووڵاتیانی گوندەکە سه‌رقاڵی هێنانه‌خواره‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتییه‌ن له شاخ.
k24 -
