نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشى لە کەسوکاری کەسایەتییەکی ناسراوی سلێمانی دەکات
میرزا رەفیق پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و کەسایەتییەکی دیاری سلێمانی بوو.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەکەیدا دەڵێت، "پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆستانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌ميانم، خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و سه‌بووريى هه‌مووان بداته‌وه."
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى ميرزا ڕه‌فيق ده‌كات
به داخه‌وه هه‌واڵى كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو ميرزا ڕه‌فيق، نيشتمانپه‌روه‌ر و پێشمه‌رگه‌ى هه‌ردوو شۆڕشى ئه‌يلوول و گوڵان و كه‌سايه‌تيى ديارى سلێمانى و ناوچه‌كه‌م پێگه‌يشت.
پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆستانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌ميانم، خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و سه‌بووريى هه‌مووان بداته‌وه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
23/11/2020
rudaw -
