حکومەت: شاندی هەرێمی کوردستان هەر کاتێک بە پێویستی زانی ئامادەیە سەردانی بەغدا بکات

حکومەت: شاندی هەرێمی کوردستان هەر کاتێک بە پێویستی زانی ئامادەیە سەردانی بەغدا بکات
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاندی دانوستاندنکاری حکومەت لەگەڵ بەغدا کۆبووەوە و جەخت لەوە کرایەوە، بە هیچ شێوەیەک سازش لە مافە دەستورییەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی ناکەن.

رۆژی دووشەممە 2020/11/23 لە کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سوپاسی شاندی دانوستاندنکاری حکومەتی کرد کە داکۆکییان لە شایستە دارایی و دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و مووچەکانیان کردووە.

هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە شاندەکە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا هەموو هەوڵێكی خۆی دەخاتەگەڕ.

هەروەها باس لەوە کرا کە هەر کاتێک شاندی هەرێمی کوردستان بە پێویستی بزانێت ئامادەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی سەردانی بەغدا بکات.
rudaw -
Top