لیژنەی دارایی پەرلەمان هەڵسەنگاندن بۆ راپۆرتی حكوومەت لەبارەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دەكات

لیژنەی دارایی پەرلەمان هەڵسەنگاندن بۆ راپۆرتی حكوومەت لەبارەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دەكات
لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری پەرلەمانی کوردستان بەمەبەستی هەڵسەنگاندنى راپۆرتی حكوومەت سەبارەت بەجێبەجێكردنی یاسای چاكسازی کۆبووەوە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2020/11/23، لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری، بەسەرپەرشتیی زیاد جەبار سەرۆكی لیژنە و ئامادەبوونی بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووەوە و دوای تاووتوێكردن و وردبینیكردن، لیژنەكە وەڵامی تەواوی ئەو نووسراوانەی دایەوە كە ئاڕاستەی كرابوون.

هەروەها لەبەشێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكەدا لیژنەكە تەواوكاریی كرد بۆ هەڵسەنگاندنی راپۆرتی هاتووی حكوومەت سەبارەت بەجێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لەلایەن حكوومەتی هەرێمی کوردستانەوە.











باسنيوز


Top