له چه‌مچه‌ماڵ دوو پرۆژەی كارەبا جێبەجێ دەكرێن
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23/11/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌باى سلێمانى، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "به مه‌به‌ستى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كاره‌بای به‌شێك له گه‌ڕه‌كێكى سنووری چه‌مچه‌ماڵ، به سه‌رپه‌رشتیى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى كاره‌باى سلێمانى، بە بڕی 160 ملیۆن و 714 هه‌زار و 500 دینار، دوو پرۆژەی كارەبا جێبەجێ دەكرێن".
پڕۆژه‌كان بریتین له:
- نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هێڵی كاره‌بای به‌شێك له گه‌ڕه‌كی پیریادی له شۆڕش نزیك مزگه‌وتی محه‌مه‌دی.
- گه‌یاندنی هێڵی كاره‌با بۆ گوندی جافان وێستگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ (11/33/132) كه‌ی ڤی فیده‌ری 33 جه‌باری.
كاره‌باى سلێمانى له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا باسى له‌وه‌ش كردووه، پرۆژه‌كان لەلایەن كۆمپانیای (ژیكاڵ) جێبەجێ دەكرێن و بڕیاره لەماوەی 75 ڕۆژدا تەواو بێت.
باسنيوز
