بابه‌کر زێباری: هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە زیاد دەکرێن
فه‌ریق بابه‌کر زێباری، راوێژکاری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ کاروباری سه‌ربازی رايگەیاند، کشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له عێراق به‌و رێژه‌یه کاریگه‌ری له‌سه‌ر کوردستان نابێت، چونکه هه‌ماهه‌نگی به‌هێز له‌نێوان پێشمه‌رگه و ئه‌وان هه‌یه له ئاستی هێزی ئاسمانی، جگە لە رووەکانی هه‌واڵگری و ئه‌منی، کە هەرێمی کوردستان و هاوپەیانان هەماهەنگیی باشیان تێیاندا هەیە.
فەریق بابەکر زێباری هەروەها رایگەیاند، مه‌شقکردن بە پیشمه‌رگه و هاوکاریکردنی پێشمه‌رگه له‌لایه‌نی ئه‌مه‌ریکاوه بووه‌ته پرسێکی ستراتیژی و راپۆرتیان هه‌یه، کە ”بۆ ئێمه‌ش هاتووه باس له مه‌ترسی داعش ده‌که‌ن و ئه‌وان لێره نارۆن له‌رووی ئاسمانی و زه‌ویه‌وه له‌گه‌ل ئێمه‌ن و بریاره هاوکارییە سەربازییەکانیشیان زیاتر بکرێت“.
باسنيوز
