ناوی خوێندکارانی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان راگەیێندرا

ناوی خوێندکارانی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان راگەیێندرا
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامى وەرگرتنى دەرچووانى 12ـی ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان راگەیاند و دەڵێت، 14 هەزار و 394 خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان وەرگیراون کە ئەمەش دەکاتە رێژەى 50%ـى پلانى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان.

ڕاگەیاندنى ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان هاوکاتە لەگەڵ بڕیارى ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى تایبەت بە کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان بە رێژەى (10 بۆ 20%) ئەمەش لە پێناو لەبەر چاوگرتنى بارى دارایى هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان.

کەمکردنەوەی کرێی خوێندن بەمشێوەیەیە:

- ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گرووپى B بریتین لە زانکۆکانى (ئەمەریکى لە عێراق سلێمانى – تیشکى نێودەوڵەتى –جیهانى هەولێر – گەشەپێدانى مرۆیى – نەورۆز – کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا) بەڕێژەى (10%) کرێى خوێندنیانکەمدەکرێتەوە.

- ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گرووپى C بریتین لە زانکۆکانى (جیهانى سلێمانى – لوبنانى فەرەنسى – نۆولیج – جیهانى دهۆک) بەڕێژەى (15%) کرێى خوێندنیان کەمدەکرێتەوە.

- ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گرووپى D بریتین لە زانکۆکانى (کاسۆلیک – هەولێرى نێودەوڵەتى - بەیان) بەڕێژەى (20%) کرێى خوێندنیان کەمدەکرێتەوە.

- سەرجەم پەیمانگە تایبەتەکان و کۆلێژە زانکۆییەکان بەڕێژەى (20%) کرێى خوێندنیان کەمدەکرێتەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایدەگەیێنێت، پێشکەشکارانى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان دەتوانن بە کلیک کردن لەسەر لینکى (mhe-privatestudy.com) ئەنجامى وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەربگرنەوە، هەروەها پێویستە وەرگیراوان لەماوەى سێ رۆژدا پەیوەندى بە شوێنى وەرگرتنیان بکەن، ئەگینا بە پێچەوانەوە مافى وەرگرتنیان لەو بەشە نامێنێت.
rudaw -
Top