بەشی خوێندنی ئێواران بۆ ئەو قوتابییانە دەکرێتەوە کە تا ئێستا لە زانکۆ وەرنەگیراون

بەشی خوێندنی ئێواران بۆ ئەو قوتابییانە دەکرێتەوە کە تا ئێستا لە زانکۆ وەرنەگیراون
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی زانکۆی ڕاپەڕین ڕای گەیاند، ئەو قوتابییانەی کە تا ئێستا ناویان لە ھیچ بەشێکی زانکۆ نەھاتووەتەوە، لە بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین لە ئێواران وەردەگیردرێن، بۆ ئەو مەبەستە دەتوانن فۆڕم پڕ بکەنەوە.

ئاراز ڕەمەزان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی زانکۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند:" ئەو قوتابییانەی کە لە ھیچ بەشێک لە زانکۆ حکوومیەکانی ھەرێمی کوردستان وەرنەگیراون، ئێمە لە چەند بەشێکی زانکۆ لە ئێواران وەریان دەگرین".

گوتیشی: "بۆ ئەو مەبەستە ئەو قوتابییانە دەتوانن سەردانمان بکەن و فۆڕم بۆ بەشەکانی (کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکان: بەشی مێژوو، بەشی جوگرافیا، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت: بەشی زمانی ئینگلیزی، کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ: بەشی زمانی عەرەبی، بەشی زمانی کوردی، بەشی زمانی ئینگلیزی) پڕ بکەنەوە".

ڕوونیشی کردەوە: "ھەرکەس ئارەزوومەندە، دەتوانێت لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژی دیکە سەردانی کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بکەن، بۆ وەرگرتنی فۆرم".














باسنیوز


Top