پەرلەمانتارێک: شۆڤینییە عێراقییەکان بەشێک لە پەرلەمانتارە کوردەکان بۆ دژایەتیی کوردستان بەکار دەهێنن
شوان کەریم زراری، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند، بەپێی دەستووری عێراق، حکوومەتی عێراق ناتوانێ راستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بدات.
شوان زراری هەروەها رایگەیاند، پێویستە حکوومەتی عێراق یاسا و دەستوور جێبەجێ بکات و مافە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکات.
ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە لایەنە عێراقییە دژەکوردەکان ”پەرلەمانتارە نۆکەرەکانی کورد لە بەغدا“ بۆ دژایەتیی هەریمی کوردستان بەکار دەهێنن.
شوان زراری داواش لەو ”پەرلەمانتارە نۆکەرانە“ دەکات هەوڵەکانیان بۆ بەرژەوەندیی گەلەکەی خۆیان بخەنە گەڕ، نەوەک ببنە داردەستی لایەنە شۆڤینییە عێراقییە دژەکوردەکان.
باسنیوز
