له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر سێ تۆمه‌تبار به‌هۆى پاره‌ى ساخته‌وه ده‌ستگیر كران
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22/11/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجی فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی شەقڵاوە، سێ تۆمەتباری بە ڕەچەڵەک عەرەبیان بە ناوەکانی (ج.ح.ج) و (ف.ح.ب) و (م.ع.ح) دەستگیر کرد، کە بڕی 10 ملیۆن و 39 هەزار دیناری ساختەیان لا بووه".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "هه‌رسێ تۆمه‌تبار دانیشتووی (کەربەلا)ن، لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان نا بەوەدا کە پارە ساختەکەیان لە سلێمانی کڕیوە و دەیانویست لەناو بازاڕەکانی (کەربەلا) ساغی بکەنەوە".
پۆلیسى هه‌ولێر باسى له‌وه‌ش كردووه، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و بە بڕیاری دادوەر و وەک سەرەتا بەپێی ماددەى 281 لە یاسای سزادان ڕاگیران.
باسنيوز
