سبەی وەزیری تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستانە
بڕیارە سبەی دووشەممە وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی تەندروستیی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان سەردانی پەرلەمان بکەن و لەگەل لیژنەی تەندروستی کۆ ببنەوە.
بڕیارە کاتژمێر ١٠ی پێشنیوەڕۆی سبەی دووشەممە ٢٣ی١١ی٢٠٢٠ د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی تەندروستیی پارێزگاکان سەردانی پەرلەمانی کوردستان بکەن.
ئاماژەی بەوەش کرد شاندەکە لەگەڵ لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبنەوە و گفتوگۆ لەبارەی ھەنگاوەکانی حکوومەت بۆ ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا، کێشەی نەخۆشخانە ئەھلییەکان لە چارەسەری کۆرۆنا و ڕەوشی نەخۆشخانە حکوومییەکانی تایبەت بە کۆرۆنا دەکەن.
باسنیوز
