نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ ئه‌رسه‌لان بایز ده‌كات

نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ ئه‌رسه‌لان بایز ده‌كات
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا، سه‌ره‌خۆشى ئه‌رسه‌لان بایز، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیى نیشتمانیى كوردستان كرد، بۆ كۆچى دوایی (حاجى ئیبراهیم بایز)ى برایان.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21/11/2020، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ئه‌رسه‌لان بایز، بۆ كۆچى دوایی حاجی ئیبراهیم باییزى برایان، سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یان كرد و هاوخه‌میى خۆى له‌گه‌ڵیان ده‌ربڕى.

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى و سێبوورى هه‌مووان بداته‌وه‌، لاى خۆیه‌وه‌ ئه‌رسه‌لان بایز سوپاسى په‌یوه‌ندى و هاو‌خه‌میى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى له‌م كۆسته‌یاندا كرد.











باسنيوز


Top