بەڕێوەبەری تەندروستی بارزان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد
مەحمود شێخ عەبدوڵڵا ساڵانێکی زۆرە خزمەتی کەرتی تەندروستی دەڤەری بارزان دەکات و لەگەڵ بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، زیاتر خۆی بە پیشە و ئەرکی رۆژانە سەرقاڵ کردبوو.
بەگوێرەی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی، 92 هەزار 577 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و 975 کەس گیانیان لەدەستداوە.
k24 -
