دواین ئاماری توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان

 دواین ئاماری توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان
ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە ماوەی هەفتەی رابردودا زیادیکردوە، کۆی توشبوانی پەتاکەش لە جیهاندا گەیشتە 57 ملیۆن و 236 هەزار کەس، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 39 ملیۆن و 722 هەزار کەس چاکبونەتەوە.

بەگوێرەی دوایین ئامار ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی گەیشتوەتە 57 ملیۆن و 236 هەزار و 335 کەس، لەو ژمارەیەش 39 ملیۆن و 722 هەزار و 802 کەس چاکبونەتەوە و ملیۆنێک و 365 هەزار و 634 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

لە ئەمریکا زیاتر لە 12 ملیۆن و 70 هەزار کەس توشی کۆرۆنا بون


لەسەر ئاستی جیهان ژمارەی توشبوان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەخێرایی بەرزدەبێتەوە، بەجۆرێک کۆی توشبوانی پەتاکە گەیشتوەتە 12 ملیۆن و 70 هەزار و 712 توشبو.

لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپا ژمارەی توشبوان لە فڕەنسا بە خێرایی بەرزدەبێتەوە و تا ئەمڕۆ 2 ملیۆن و 86 هەزار کەس توشی پەتاکە بون، لەو ژمارەیەش 47 هەزار و 127 کەس گیانیانلەدەستداوە.






خەندان
Top