ئەیاد عەلاوی به‌هۆی كۆچی دوایی فرسه‌ت سۆفی سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان ده‌كات
ئەیاد عەلاوی، لە پرسەنامەکەیدا رایگەیاندووە: "به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه، هه‌واڵی كۆچی دوایی فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێرمان پێگه‌یشت، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ئێوه و كه‌سوكار و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ده‌كه‌م، له خوای گه‌وره داواكارم بیخاته به‌ر ره‌حمه‌ت و به‌زه‌یی خۆی و خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات".
بەیانیی دوێنێ چوارشەممە، د. فرسەت سۆفی، 41ەمین پارێزگاری هەولێر، 18ی11ی2020، دوای 30 رۆژ ململانێ لەگەڵ پەتای کۆرۆنا، گیانی لەدەستدا.
باسنيوز
