قۆناغی قیڕکردنی جووتسایدی چوارقوڕنە بۆ ھیزۆپ لە تەواوبووندایە

قۆناغی قیڕکردنی جووتسایدی چوارقوڕنە بۆ ھیزۆپ لە تەواوبووندایە
کارەکانی قیڕتاوکردنی ڕێگای جووتسایدی چوارقوڕنە – ھیزۆپ لە سنووری قەزای ڕانیە لە قۆناغی تەواوبووندایە کە بە تەواوبوونی گرفتێکی زۆری ھاتوچۆی سنوورەکە چارەسەر دەبێت.

بەختیار ئەحمەد، بەڕێوەبەری پارستن و چاککردنەوەی ڕێگاوبانی ڕانیە ڕایگەیاند: "قیرتاوکردنی ڕێگای جووتسایدی چوارقوڕنە- ھیزۆپ گەیشتووەتە قۆناغەکانی کۆتایی و بڕیار وایە لە داھاتوویەکی نزیکدا کارەکانی تەواو بکرێن و بەڕووی ھاووڵاتیان و شۆفێراندا بکرێتەوە".

گوتیشی: "بەو تەواوبوونی ئەو پرۆژەیە قەرەباڵغی و فشاری سەر ڕێگاکە کەم دەبێتەوە کە کاریگەری باشی لەسەر کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی ھاتوچۆ دەبێت".

تەواوبوونی دووسایدی چوارقوڕنە – ھیزۆپ، ھاوکاتە لەگەڵ بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ جووتسایدکردنی ڕێگەی ھیزۆپ – دووکان، کە بە بەتەواوەتی ڕێگەی نێوان ڕانیە و شاری سلێمانی دەبێتە جووتساید.













باسنیوز



Top