هۆشیار زێباری داوا دەكا عێراق خۆی بۆ پێشهاتێكی مەترسیدار ئامادە بكا
لە تویتێكدا، هۆشیار زێباری، هۆشداری هاتنەپێشی "خراپترین سیناریۆ"ی لە یەكەم ساڵیادی كوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی دا (كە لە 3/1/2019ـدا بە بۆردومانی هێزە ئاسمانییەكانی ئەمریكا لە بەغدا كوژران) و ئاماژەی بەوە كرد، كە هێرشە مووشەكییەكەی دوو رۆژ لەمەوبەری ناوچەی سەوزی بەغدا (كە بە هۆیەوە منداڵێك كوژرا و پێنج كەسی بریندار بوون)، پێشهاتێكی مەترسیدارە لە لایەن میلیشیا چەكدارە بێسەروبەرەكانەوە.
وێڕای ئەوەی هۆشداریی مەترسیدارترین پێشهاتی لە یەكەم ساڵیادی ئەو ڕووداوەدا دا، بە پێویستیشی زانی حكوومەتی عێراق، ئامادە بێ بۆ "خراپترین پێشهات و سیناریۆ".
ئەم هۆشدارییەی هۆشیار زێباری لە كاتێكدایە، چەند مانگێكە ناوچەی سەوز لە بەغدا (كە ئۆفیسە حكوومییەكان و نوێنەر و باڵوێزخانەی وڵاتانی تێدایە)، زۆرترین هێرشی مووشەكی كراوەتە سەر و هەوڵی دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی دراوە و هێشتا ئەنجامدەرانی نادیارن.
واشنتۆن، یەكە عێراقییەكانی نزیك لە ئێران و لە سەروویانەوە كەتائیبی حزبوڵڵا بە ئەنجامدەری ئەو هێرشانە تۆمەتبار دەكا.
باسنيوز
