ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین.. پڕۆژه‌ی پردی ده‌ربه‌ندی رانیه به‌ گوژمه‌ی 11 ملیار دینار جێبه‌جێده‌كرێت

ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین.. پڕۆژه‌ی پردی ده‌ربه‌ندی رانیه به‌ گوژمه‌ی 11 ملیار دینار جێبه‌جێده‌كرێت
پردی دەربەندی رانیە ـــ بنگرد کە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو بەردی بناغەی لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە دانرا، بەگوژمەی زیاتر لە 11 ملیار دینار کەوتە بواری جێبەجێکردن.

کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکە گوتی: پڕۆژەکە بە تەکنیکێك کە شێوازێکی ئەندازەیی نوێیە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت، ئاماژەی بەوەش كرد، شەو و رۆژ کاردەکەن تا زووتر لە وادەی خۆی پڕۆژەکە تەواو بکەن.

پڕۆژەکە یەکێك لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژیەکانی سنووری راپەڕینە، ئه‌و ناوچه‌یه‌ بە پارێزگای سلێمانییه‌وه‌ دەبەستێتەوە و بەگوژمەی زیاترلە 11 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێ .

پڕۆژەی پردی دەربەندی رانیە لە لایەن کومپانیاییەکی ناوخۆیی بە توانست و لێھاتوویی ستافێکی تەواو ناوخۆیی جێبەجێ دەکرێت.

ھیوا عەبدوڵڵا، ئەندازیاری سەرپەرستیاری پڕۆژەکە گوتی: شەو و رۆژ کاردەکەین تا زووتر لەوادەی خۆی پڕۆژەکە تەواو بکەین.

دروستکردنی پردێکی نوێ لە دەربەندی رانیە، لەکاتێکدایە پردی ئێستای دەربەندی رانیە گرفت و مەترسی بۆ ھاتووچۆ تێدا دروست بووە و لەڕابردووا ھاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارھەڵگری بەسەردا قەدەغە کرابوو.

ئەو پردە جگە لەسوودی ھاتووچۆ بۆ ھاووڵاتیان سوودی گەشتیاری و بازرگانیشی ھەیە و کارئاسانی بۆ جوتیاران و گوندنشینانی بەری مەرگە و بنگرد و قەزای دوکانیش دەکات.
k24 -
Top