په‌یامی كونسۆڵخانه و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان بۆ كۆچی دوایی فرسه‌ت سۆفی
نوێنه‌رایه‌تی كه‌نه‌دا له هه‌ولێر:
له‌مباره‌یه‌وه ئاشلی دوریك، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی كه‌نه‌دا له هه‌ولێر له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی بۆ كۆچی دوایی پارێزگاری هه‌ولێر راگه‌یاند و نووسیویه‌تی: "زۆر به‌داخه‌وه بۆ بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی د. فرسه‌ت سۆفی. ئه‌و نوێنه‌رایه‌تی هه‌ولێری ده‌كرد، ئه‌وپه‌ڕی سه‌ره‌خۆشی له ئازیزانی و دۆست و هاوكارانی ده‌كه‌ین".
كۆنسوڵخانه‌ی پۆڵه‌ندا له هه‌ولێر:
هاوكات له تویتێكدا كونسۆڵخانه‌ی پۆڵه‌ندا له هه‌ولێر له په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیدا له تۆڕی تویته‌ر، هاوسۆزی خۆی بۆ خانه‌واده، كه‌سوكار و ته‌واوی خه‌ڵكی هه‌ولێر نیشاندا و نووسیویه‌تی: "كۆچی دوایی پارێزگاری هه‌ولێر تیمهكهمانی زۆر نیگه‌ران كردووه، هاوسۆزی خۆمان له‌گه‌ڵ خانه‌واده، هاوكار و هاووڵاتیانی هه‌ولێر راده‌گه‌یه‌نین، هیوای خۆڕاگرییان بۆ ده‌خوازین، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ساره‌ته گه‌وره‌یه".
كۆنسوڵخانه‌ی گشتیی هۆڵه‌ندا له هه‌ولێر:
هاوكات هانس ئاكروبوم، كونسۆڵی گشتیی هۆڵه‌ندا له هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر راگه‌یاند و گوتی: "كونسوڵخانه‌ی هۆڵه‌ندا له هه‌ولێر سه‌ره‌خۆشی خۆی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر راده‌گه‌یه‌نێت، هاوسۆزین له‌گه‌ڵ خانه‌واده، هاوڕێیانی و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان".
كۆنسوڵخانه‌ی گشتیی توركیا له هه‌ولێر:
هه‌روه‌ها كۆنسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر هاوخه‌می خۆی به‌و بۆنه‌یه‌وه نیشاندا و نووسیویه‌تی: "به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌واڵی كۆچی دوایی فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێرمان بیست، له خودای گه‌وره داواكارین به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كه‌ین".
كۆنسوڵخانه‌ی هیندستان له هه‌ولێر:
كۆنسوڵخانه‌ی هیندستانیش له په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی و هاوسۆزیدا بۆ كۆچی دوایی پارێزگاری هه‌ولێر كه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، گوتی: "كۆچی دوایی له‌ناكاوی دكتۆر فه‌رسه‌ت سۆفی خه‌فه‌تێكی گه‌وره‌یه، به نوینه‌رایه‌تی كۆنسوڵخانه‌ی گشتی و گه‌لی هیندستان، ئه‌وپه‌ڕی سه‌ره‌خۆشی خۆمان له خانه‌واده‌ی پارێزگاری كۆچكردوو و گه‌لی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌كه‌ین، خودالێخۆش‌بوو له هزر و نزاكانماندا به‌زیندوویی ده‌مێنێته‌وه".
كۆنسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر:
هه‌روه‌ها كۆنسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا په‌یامێكی ماته‌مینی له تۆڕی تویته‌ر ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی پارێزگاری هه‌ولێر كرد و رایگه‌یاند: "سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و هاوکارانی پارێزگاری هەولێر، د. فورسەت سۆفی، دراوسێ و دۆستی کۆنسوڵخانەکەمان دەکەین، کە ئەم بەیانییە زووە ئێمەی بەجێهێشت".
كونسۆڵخانه‌ی ئیتاڵیا له هه‌ولێر:
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سێرێنا مورۆنی، كۆنسوڵی گشتیی ئیتاڵیا له په‌یامێكدا له تۆڕی تویته‌ر هاوخه‌می خۆی بۆ كۆچی دوایی پارێزگاری هه‌ولێر نیشاندا و له تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "كۆچی دوایی د. فرسه‌ت سۆفی خه‌فه‌تێكی گه‌وره‌یه، سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده و ئازیزانی و هه‌روه‌ها گه‌لی هه‌ولێر و كوردستان ده‌كه‌ین".
كۆنسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر:
هاوكات جێیمس تۆرنتۆن، كۆنسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر له په‌یامێكدا بۆ كۆچی دوایی پارێزگاری هه‌ولێر، كه له تۆڕی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، هاوخه‌می خۆی نیشاندا و گوتی: "به بیستنی كۆچی دوایی فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر به ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر خه‌فه‌تبار بووم، ئه‌و كه‌سێكی زۆر ناسراو و خۆشه‌ویست بوو و كاره‌كانی به جددی ئه‌نجامده‌دا. كۆستێكی گه‌وره‌یه كه له ته‌مه‌نێكی زوودا كۆچی دوایی كرد".
كۆسوڵخانهی گشتی كوه‌یت له هه‌ولێر:
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه كۆنسوڵخانه‌ی گشتیی كوه‌یت له هه‌ولێر له دوو راگه‌یه‌ندراوی جیاوازدا كه ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای هه‌ولێری كردووه، هاوخه‌می خۆی بۆ كۆچی دوایی فرسه‌ت سۆفی راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه، "به خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبێت دكتۆر فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێرمان پێ گه‌یشت. له‌و كۆسته‌دا هاوبه‌شی خه‌متانین. ئه‌وپه‌ڕی سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه ده‌كه‌ین و له یه‌زدانی به‌توانا داواكارین كۆچكردوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات و به‌ر ره‌زامه‌ندی خۆی بخات".
شاره‌وانی پاریس:
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه له فه‌ره‌نساشه‌وه ئارنۆ نگاتچا، جێگری سەرۆکی شارەوانی پاریس و بەرپرسی پهیوەندیە نێودەوڵەتییه‌كان لە شارەوانی پاریس له تویتێكدا نیگه‌رانی خۆی راگه‌یاند و گوتی: "به‌خه‌مێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی دكتۆر فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێرمان بیست، ئه‌مه خه‌ساره‌تێكی گه‌وره بوو بۆ كوردستانی عێراق. ئه‌وپه‌ڕی پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی كه‌سه نزیكه‌كانی و گه‌لی كورد ده‌كه‌م".
كۆنسوڵخانه‌ی كۆریای باشوور له هه‌ولێر:
كۆنسوڵخانه‌ی كۆریای باشووریش له په‌یامێكی ماته‌مینیدا كه به زمانی كوردی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاند: " دلتەنگ بووین بە هەواڵی کۆچی دوایی د. فەرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر. کۆنسوڵخانەی کۆریا پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادە و ئازیزانی دەکات و هاوخەمی خۆشی بۆ خەڵکی هەولێر و هه‌رێمی کوردستان دەردەبڕێت".
k24 -
