پەیامی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی دانانی "بابا شێخ"ی نوێی ئێزدیان

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی دانانی
سەرۆك مەسعود بارزانی بە بۆنەی دانانی بابە شیخی نوێی ئێزدیان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی میر حازم و ئەنجوومەنی رۆحانی و ئێزدییەكانی كرد.

لە پەیامەكەدا ھاتووە، "ئومێدەوارم دانانی بابە شێخی نوێ ببێتە ھەوێنی یەكڕێزی و تەبایی لە نێو كۆمەڵگای ئێزدی و ئێزیدخانێدا و ببێتە دەرگای خێر و دەرربازبوون لە ئێش و ئازار و ژیانی ئاوارەیی و كۆتاییھێنان بە فەرمان و جینۆسایدكردنی كوردانی ئێزدیان".

ھەروەھا سەرۆك بارزانی لە پەیامەكەیدا پیرۆزبایی لە بابە شێخ عەلی كرد و ئۆمێدی سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركە نوێیەكەیدا و خزمەتكردنی كۆمەڵگای ئایینی ئێزدیان.

لە كۆتایی پەیامەكەشیدا، سەرۆك بارزانی جەختیكردووە لەسەر پاراستنی تایبەتمەندی ئایینی ئێزدیان و تەواوی پێكھاتەكانی دیكەی كوردستان و دەڵێت: "پێویستە گیانی پێكەوە ژیان و قبووڵكردنی یەكتر لە كوردستان تۆكمەتر بێت".

ئەمەش دەقی پەیامەكەیە:

ب هه‌لكه‌فتا دانانا بابا شێخێ نوو یێ ئایینێ ئێزدیان پیرۆزباهیێن گه‌رم ئاراسته‌ی میر حازم و جڤاتا رۆحانی و هه‌مو خوشك وبرایێن مه‌ یێن ئێزدی دكه‌م.

هیڤیدارم‌ دانانا باباشێخێ نوو ببیتە هێڤێنێ ئێكرێزی و ته‌باییێ دناڤا كۆمه‌لگه‌ها ئێزدی و ئێزیدخانێدا و ببیته‌ ده‌رگه‌هێ خێر و ده‌ربازبوونێ ژ ئێش و ئازار و ژیانا ئاواره‌یێ و دووماھی ھاتنا فەرمان و جینۆسایدكرنا كوردێن ئێزدی.

پیرۆزباهیه‌كا تایبه‌ت ل بابا شێخ علی دكه‌م و هیڤیدارم‌ دئه‌ركێ خوه یێ نوو دا یێ سه‌ركه‌فتی بیت و خزمه‌تا جڤاك و ئایینێ ئێزدیان بكه‌ت.

ل دووماهیێ‌ تەئكیدێ ل پاراستنا تایبه‌تمه‌ندیا ئایینێ ئێزدیان و هه‌می پێكهاتێن دی یێن كوردستانێ دكه‌م و پێدڤیە گیانێ پێكڤە ژیانێ و ئێكدوو قەبولكرنێ ل كوردستانێ موكمتر ببیت.

مسعود بارزانی

18 ی تشرینا دووێ 2020
K24 -
Top