كۆسرەت رەسول: لەدەستدانی د. فرسەت سۆفی كۆستێكی گەورەیە
لە پرسەنامەکەدا كۆسرەت رەسول عەلی رایگەیاندووە: "دكتۆر فرسەت سۆفی لەئەركی پەرلەمانتاری و پارێزگاری هەولێردا وەك كوردێكی دڵسۆز و لەخۆبردوو ئاوات و ئامانجی خزمەتكردن بوو، لەم پێناوەدا درێغی نەكرد، لەدەستدانی كۆستێكی گەورەیە و هەموومان خەمبار و نیگەرانین بۆین".
دەقی پرسەنامەکە:
بەڕێزان كەسوكار و خانەوادەی د. فرسەت سۆفی
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێرم بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم.
دكتۆر فرسەت سۆفی لەئەركی پەرلەمانتاری و پارێزگاری هەولێردا وەك كوردێكی دڵسۆز و لەخۆبردوو ئاوات و ئامانجی خزمەتكردن بوو، لەم پێناوەدا درێغی نەكرد، لەدەستدانی كۆستێكی گەورەیە و هەموومان خەمبار و نیگەرانین بۆین.
بۆ كۆچی دوایی دكتۆر فرسەت پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی كەسوكار و خانەوادەكەتان دەكەم، داواكارم لەخوای گەورە جێگای بەهەشت بێت.
كۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەكێتی نیشتمانی كوردستان
باسنيوز
