لە زاخۆ سێ هاووڵاتی بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست دا
لەمبارەوە موقەدەم ئازاد تەها، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارسەممە ١٨ی١١ی٢٠٢٠ لە نزیک تۆنێلی گەلیی زاخۆ ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕووی داوە و بەو هۆیەوە سێ کەس بوونەتەوە قوربانی".
ئاماژەی بەوەش کرد: "ئۆتۆمبێلێک لە جۆری کامیری بەهۆی تیژڕەوییەوە کۆنترۆڵی خۆی لەدەست داوە و لە ئەنجامدا خۆی بە ستوونێکی سەر ڕێگەدا کێشاوە و ئاگری گرتووە و سێ سەرنشینی ناو ئۆتۆمبێلەکە بەهۆی ڕووداوەکە و سووتانەوە گیانیان لەدەست داوە".
باسنیوز
