د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌ره‌خۆشى له بنه‌ماڵه‌ى د. فرسه‌ت سۆفى ده‌كات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18/11/2020، د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمارى عێراق، پرسه‌نامه‌یه‌كى بۆ كۆچى دوایی د. فرسه‌ت سۆفى بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: "بەداخه‌وه هەواڵی کۆچی دوایی د. فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هەولێرم پێگەیشت، د. فرسەت پارێزگارێکی لێهاتوو و خه‌مخۆر بوو، له‌و ماوه که‌مه‌ی ئه‌رکه‌که‌یدا جێده‌ستی دیار و مه‌به‌ستی بوو خزمه‌تی زۆری شاری ھەولێر بکات، جگه له‌وه‌ش یاساناسێکی لێوه‌شاوه و په‌رله‌مانتارێکی سه‌رکه‌وتوو بوو، به‌داخه‌وه مه‌رگ ڕێگه‌ی نه‌دا د.فرسه‌ت خزمه‌تی زیاتری ئاوه‌دانی و گه‌شه‌پێدانی هه‌ولێر و کوردستان بکات".
باسى له‌وه‌ش كردووه: "به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه و هاوخه‌می خۆم به بنه‌ماڵه‌که‌ی و که‌سوکاری ڕاده‌گه‌یه‌نم و داواکارم له یه‌زدانی مه‌زن به به‌هه‌شتی خۆی شاد بکات".
باسنيوز
