ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر کۆ دەبێتەوە
خانزاد دزه‌یی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر له فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، ڕایگەیاند: "كاتژمێر 2ى پاش نیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 18/11/2020، ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە هۆلی دیوانی ئەنجوومەن، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نائاسایی ده‌كات".
گوتیشى: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا و به‌هۆى كۆچى دوایی د. فرسه‌ت سۆفى، پارێزگارى هه‌ولێر، بڕیار له‌باره‌ى ڕاگه‌یاندنى سێ ڕۆژ ماته‌مینى ده‌درێت، هه‌روه‌ها بڕیار له‌باره‌ى داگرتنى ئاڵاى كوردستان بۆ ماوه‌ى سێ ڕۆژ له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان ده‌درێت".
باس‌نیوز
