لە سنووری کۆیە چەند پرۆژەیەکی ھاتوچۆ جێبەجێ دەکرێن

لە سنووری کۆیە چەند پرۆژەیەکی ھاتوچۆ جێبەجێ دەکرێن
بەڕێوەبەری ھاتوچۆی کۆیە ڕای گەیاند لە سنووری قەزای کۆیە لە بواری ھاتوچۆدا چەند پڕۆژەیەک جێبەجێ دەکرێن کە بەو ھۆیەوە گرفتەکانی ھاتوچۆ تا ڕادەیەک لە سنوورەکە چارەسەر دەبن.

زاھیر محەمەد، بەڕێوەبەری ھاتوچۆی کۆیە ڕایگەیاند: "لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ھاتوچۆ چەند پڕۆژەیەکی ھاتوچۆ لە سنوورەکەمان جێبەجێ دەکرێن کە بریتین لە ھیڵکاریی ڕێگەی کۆیە – ھەولێر کە گرنگیی تایبەتی دەبێت، چونکە ئێستا ڕێگاکە نۆژەن کراوەتەوە و فشارێکی زۆری ھاتوچۆی لەسەرە".

گوتیشی: "ھاوکات ھەر بۆ ئەو ڕێگەیە ژمارەیەکی زۆر لە ھێماکانی ھاتوچۆ لە چەند ڕۆژی داھاتوودا دادەنرێن".

بەڕێوەبەری ھاتوچۆی کۆیە ڕوونیشی کردەوە: "بەدەر لەوانەش پێنج ترافیک لایت بۆ شەقامەکانی ناو شاری کۆیە و شارۆچکەکانی سنوورەکە دادەنرێن کە بەھۆیانەوە تا ڕادەیەکی باش کاری ھاتوچۆ ڕێک دەخرێت و لە کەمکردنەوەەی ڕووداوەکانی ھاتوچۆدا ڕۆڵیان دەبێت".











باسنیوز

Top