ئیدارەی سەپێندراوی كەركووك بڕیاری داوە یەكێك لە دێرینترین چایخانەكانی شارەكە بڕووخێنێت

ئیدارەی سەپێندراوی كەركووك بڕیاری داوە یەكێك لە دێرینترین چایخانەكانی شارەكە بڕووخێنێت
ئیدارەی سەپێندراوی كەركووك بڕیاری داوە چایخانەی (مەجیدیە) كە یەكیكە لە دێرینترین چایخانەكانی شارە، بیڕووخێنێت و شوێنەكەی بكرێتە مۆڵ.

لەمبارەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 18/11/2020، كامەران كەركووكی، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك و چاودێری بارودۆخی كەركووك، ڕایگەیاند: "نابێت هەموو شتێك لە شاری كەركووك بە بازرگانی بكرێت، باشترین ڕێگە ئەوەیە چایخانەی مەجیدیە نۆژەن بكرێتەوە، نەك بڕیار بدرێت بڕووخێندرێت و بكرێت بە شتێكی تر، لە پشتی ئەقڵیەتی بازرگانییەوە لەو شوێنانە گەندەڵی دروست دەبێت".

گوتیشی: "لەگەڵ ئەوەدا نیم ئەو شوێنە بڕووخێندرێت و پێویستە كار بۆ ئەو مەبەستە بكرێت ئەو شوێنانە نەڕووخێندرێن و ئەو كارانە گەندەڵیشی بەدوادا دێت".

چایخانەی مەجدییە لە كەركووك و بەناوبانگترین و دێرینترین چایخانەكانی کەرکووک و شوێنێكی گرنگە لە ناوەندی كەركووك هەڵکەوتووە و هەموو پێكهاتەكانی شارەكە رۆژانە لەو چایخانەیە كۆ دەبنەوە و بەپێی زانیارییەكان بڕیارە بڕووخێندرێت و بدرێتە وەبەرهێنەر بۆ ئەوەی بكرێتە مۆڵ، ئەوەش ناڕەزایی خەڵكی لێ كەوتووەتەوە.













باسنیوز



Top