لە سلێمانی پێشانگایەک بۆ کاری دەستیی 40 ژن کرایەوە
سروە عوسمان، رێکخەرى گرووپى خەیاڵى خانمان دەڵێت "ئەم خانمانە ماوەیەکى زۆرە لەگەڵ مندان، لە هەر شارێک بۆمان بڕەخسێت پێشانگاى لەو جۆرەیان بۆ دەکەمەوە".
لاڤان میکائیل یەکێک لە خانمە دەستڕەنگینەکان گوتی "من زیاتر ئیشى تەوقە و تاج و تەسریحە دەکەم و هەریەکە و نرخێکیان هەیە".
گرووپەکە سەرەتا چەند خانمێک بوون، ئێستا لە سەروو 50 کەسن، کارى هەریەکەشیان لەوى دیکە جیاوازە، زۆرینەى کەرەستەکانیش خۆماڵین.
یەکێک لە خانمە دەستڕەنگینەکان بەناوی رۆشنا قادر گوتی "زیاتر ئیشى کەلەپوورى و کولتوورى دەکەم و ئەو شتانەى کە کۆنن بەرگى نوێیان بە بەردا دەکەمەوە".
لانە ئاوات کە خۆی خاوەنی خاوەنى براندى لانەیە دەڵێت "بەشى زۆرى دەستچنینەکانم لێرەن و هەندێکیشى لە دەرەوە دێن".
لە ماوەى کەرەنتینە و رێکارەکانى سەرەتاى کۆرۆنادا، ئەوەى کۆمەکى ئەمان بوو تۆڕى کۆمەڵایەتى بوو، کە لەڕێگەى ئۆنلاینەوە بەرهەمەکانیان دەگەیاندە دڵخوازەکانى خۆیان.
rudaw -
