بابەشێخ دەستبەکار دەبێت و بەشێکی کوردانی ئێزدی پێی رازی نین
دوای ئەوەی کۆبوونەوەکەی جڤاتی رووحانی ئێزدییان، 40 رۆژ دوای کۆچی دوایی شێخ خرتۆ حاجی ئیسماعیل (بابەشێخی پێشووی ئێزدیان) لە 14/11/2020 لە دهۆک بەڕێوەچوو، میر حازم بەگ میری ئێزدیان و ژمارەیەک لە کەسایەتییەکانی ئێزدیان بەشداربوون. عەلی شێخ ئەلیاس وەک بابەشێخی نوێ هەڵبژێردرا.
عەلی شێخ ئەلیاس کێیە؟
• بابەشێخی نوێی ئێزدیانە
• لە هەمان بنەماڵەی ئایینی شێخ فەخری ئادیایە
• ناوی تەواوی عه‌لی ئه‌لیاس حه‌جی ناسرە
• رۆژی 5/12/1979 لە قەزای شێخان و لە بنەماڵەیەکی ئایینی له‌دایكبووه
• خەڵکی کۆمەڵگەی شێخکایە
• خێزاندارە و باوکی چوار منداڵە
• تاوەکو قۆناخی شه‌شی سه‌ره‌تایی خوێندووە
• له منداڵییه‌وه فێری قه‌ول و به‌یتی ئێزدیان بووە
• حه‌جی ناسری باپیرەی لە 1920- 1954 بابەشێخ بووە
• شێخ ئه‌لیاسی باوکی لە 1977- 1995 بابەشێخ بووە
• دوای كۆچی دوایی باوكی، چووه‌ته په‌رستگەی لالش و خزمەتی پەرستگەکەی کردووە
بەشێکی کوردانی ئێزدیی شنگال، به هۆز و كه‌سایه‌تییه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانەوە، دانانی بابه‌شێخی نوێ ره‌تده‌كه‌نه‌وه. بەڵام
لایەنی بەرامبەر بڕیاره‌كه‌ی میر حازم بۆ دانانی بابه‌شێخ بە "دادوه‌رانه" ناو دەبەن و دەڵین؛ بە دەنگی ئه‌ندامانی جڤاتی رووحانی بووە، کە جڤاتەکە لە پێنج کەس پێکدێت و میر سەرۆکایەتی دەکات.
شێخ خرتۆ حاجی ئیسماعیل، بابەشێخی کۆچکردوو ئەندامێکی جڤاتەکە بوو، کە لە 1-10-2020 و لە تەمەنی 87 ساڵیدا لە هەولێر بە نەخۆشی کۆچی دواییکرد.
هەرچەندە عه‌لی ئه‌لیاسی 41 ساڵان لە هەمان بنەماڵەی ئایینی شێخ فەخری ئادیایە، باپیرە و باوکیشی بابەشێخ بوون، بەڵام کوردانی ئیزدیی شنگال رەتیدەکەنەوە، دەڵێن؛ بەربژێری دیکە هەبوون و لە دانانی بابەشێخی نوێ راوێژیان پێنەکراوە.
ئه‌و ناڕه‌زاییە رۆژێك دوای دانانی عه‌لی ئه‌لیاس، وه‌ك بابه‌شێخی نوێ دروستبوو، کە له كۆبوونه‌وه‌ی 14/11/2020ی جڤاتی رووحانی به ئاماده‌بوونی میر و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ئایینی و عه‌شایری له دهۆك دیاری‌کرا.
قاسم شەشۆ، کە فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە بوو لە شنگال و بەهۆی ناڕازیبوونی لە دانانی بابەشێخی نوێ دەستی لەکارکێشاوەتەوە بە رووداوی گوت "نه میر حازم ته‌حسین به‌گ شه‌رعیه‌تی لای ئێمه هه‌یه و نه بابه‌شێخی نوێ، ئه‌گه‌ر له بڕیاره‌كه‌ی خۆیان پاشگه‌ز نه‌بنه‌وه، ئه‌وا ده‌ستكراوه ده‌بین بۆ هه‌ر بڕیارێك کە له‌لایه‌ن سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و پیاوانی ئایینی شنگاله‌وه ده‌رده‌چێت".
زێدی زۆربه‌ی ئێزدیانی باشووری کوردستان ده‌كه‌وێتە قه‌زای شێخان و شنگال؛ شێخان له باكووری مووسڵە، له رووی کارگێڕییەوە سه‌ر به دهۆکە. قه‌زای شنگالیش 120 كیلۆمەتر لە خۆرئاوای مووسڵ هەڵکەوتووە و سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وایه.
پێگه‌ی بابه‌شێخ، به‌رزترین پله‌ی ئایینی ئێزدیانە و به رابه‌ری رووحی هه‌ژمارده‌كرێت. لەماوەی 40 رۆژ لە کۆچی دوایی بابەشێخ، ئەگەر کەس بۆ ئەو پۆستە خۆی بەربژێر نەکرد، یان یەکلایی نەکرایەوە، بەربژێرێک بۆ ئه‌و پێگه‌یه له‌لایه‌ن جڤاتی رووحانی و میر به راوێژکردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ئایینی داده‌نرێت.
rudaw -
