ههفتهی داهاتوو هۆڵهندا دهستدهكات به جێبهجێكردنی گهورهترین پڕۆژهی كشتوكاڵی له ههرێمی كوردستاندا
وەبەرھێنانی بیانی لە ھەرێمی کوردستان تا دێت زیاد دەکات، پڕۆژەکانى کشتوکاڵ و سامانی ئاژەڵیش روو لە زیادبوونە، ھۆڵندییەکان لە ھەوڵی ئەوەدان سیستەمی کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی پەرەپێدان بەکەرتی كشتوکاڵ پێشبخەن.
لە ھەفتەی داھاتوودا پڕۆژەی پەرەپێدان بەکەرتی کشتوکاڵ لە ھەولێر و سلێمانی دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن و لە دھۆکیش لە سەرەتای ساڵی ئایندە جێبەجێدەكرێت.
وەزارەتی كشتوکاڵ پێداچوونەوە بەھەموو ئەو پڕۆژە کشتوکاڵیانە دەکات، کە کۆمپانیا و وڵاتانی بیانی دەیانەوێت لە ھەرێمدا جێبەجێیبکەن و بەپێی گرنگی پڕۆژەکە بڕیار لەسەریان دەدرێت.
دەستەی وەبەرھێنان لەگەڵ ڕاگەیاندنی 1000 پڕۆژەی وەبەرھێنان ئەولەويەتی بۆ پڕۆژەکانی پیشەسازی، گەشتیاری، کشتوکاڵی داناوە.
دەستەی وەبەرھێنانی ههرێمی کوردستان ھەوڵدەدات سەرنجی کۆمپانیاکانی بیانی بۆ بواری کشتوکاڵ و ئاژەڵداری راکێشێت، بەتایبەتی کۆمپانیاکانی ھۆڵەندی، کە کاری وەبەرھێنانی گرنگ لە ھەرێمی کوردستان دەکەن و رۆڵی باشیان لە پێشخستنی ئەو کەرتەدا بینیوە، تا ئێستا زیاتر لە 10 بۆ 15 وڵات پڕۆژەیان پێشکەش کردووە و کۆمپانیاکانیان لەھەرێمی کوردستان کاردەکەن.
k24 --
