له زاخۆ پڕۆژهی وێستگهیهكی نوێی كارهبای 132 كهیڤی جێبهجێ دهكرێت
ئهو وێستگهیه پێنج ساڵه دەست بە درووستكردنی كراوه، بەڵام كاری تێدا راگیرا بوو. لهمهودوا به وهگهڕخستنی، دۆخی كارهبا له زاخۆ بهرهو باشتر دهبات. ماوەی دوو مانگە دەست بەم پڕۆژەیە كراوە و تا ئێستا بە ڕێژەی %39 كاری تێدا ئەنجامدراوە.
بە راكێشانی ئەم ھێڵە كە توانای گواستنەوەی 480 میگاوات كارەبای ھەیە، زاخۆ دەبێتە خاوەن دوو ھێڵی كارەبا و دوو وێستگەی بەرھەمھێنانی كارەبا. بەمەش رەوشی كارەبا لەو ناوچەیە باش دەبێت و %50 پاڵەپەستۆ لە سەر ویستگەی پێشوو كەم دەبێتەوە.
ماوەی ئەنجامدانی ئەم پڕۆژەیە 6 مانگه و گوژمەی 9 ملیۆن و 620 ھەزار دۆلاری لە لایەن حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ تەرخانكراوە. چاوەڕێ دەكرێت لەمانگی ئاداری ساڵی داھاتوو تەواو بكرێت و بكەوێتە خزمەتی ناوچەكە.
k24 -
