فرۆشتنی قیمەی ئامادەكراو قەدەغە دەكرێ
ئەمڕۆ سێشەممە 17/11/2020 لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانی رایگەیاند: "وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە لەکارگەکانی ئامادەکردنی قیمە و لە دوکانەکانی گۆشتفرۆشتن، فرۆشتنی قیمەی ئامادەکراو قەدەغە بکرێت".
گوتیشی:"بە پێی بڕیارەکە لەدوکانەکانی گۆشتفرۆشتندا تەنیا ئەو کاتە ڕێ بە فرۆشتنی قیمە دەدرێ، كە کڕیار داوای قیمە دەکات و گۆشتی بۆ دەكرێ بە قیمە، بەپێچەوانەوە لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکانەوە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە".
باسنیوز
