ڕاپەڕین.. کاتی دەستپێکی دەوامی قوتابیانی قۆناغی یەکەمی زانکۆ دیاری کرا

ڕاپەڕین.. کاتی دەستپێکی دەوامی قوتابیانی قۆناغی یەکەمی زانکۆ دیاری کرا
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی ڕاپەڕین ڕای گەیاند، ھەفتەی داھاتوو دەوامی قوتابیانی قۆناغی یەکەمی زانکۆ دەست پێ دەکات.

ئاراز ڕەمەزان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: "ھەرچەندە بەپێی ساڵنامەی خوێندنی زانکۆ، دەبوو ئەو ھەفتەیە دەست بە خوێندنی قۆناغی یەکەمی زانکۆی ڕاپەڕین کرابا، بەڵام بەھۆی درێژەکێشانی کاری وەرگرتنی قوتابیان، پڕۆسەکە دواکەوت".

گوتیشی: "ئێستا کە ئامادەکاییەکان تەواو بوون و بڕیارمان داوە ڕۆژی شەممە ٢١/ ١١ /٢٠٢٠ وەک یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی دەوامی قوتابیانی قۆناغی یەکەمی تەواوی بەشەکانی زانکۆکەمان بێت و بۆ ئەو مەبەستەشش داوا لە تەواوی قوتابیان دەکەین لە ھۆڵەکانی خوێندن ئامادە بن، چونکە دەست دەکرێت بە بە وانە خوێندن".

ئاراز ڕەمەزان باسی لەوەش کرد: "بەشە ناوخۆییەکان بۆ قوتابیان تەرخان کراوە و پێویستیشە قوتابیان لە بەشە ناوخۆییەکان و زانکۆ رەچاوی رێنوێنییە تەندروستی و خۆپارێزییەکانیش بکەن، بەتایبەت بەستنی دەمامک کە ئیجبارییە و ھیچ قوتابییەک بەبێ دەمامک ناکرێنە ھۆڵەکانی خوێندن و بە نەھاتوو ھەژمار دەکرێن".












باسنیوز


Top