شاندێكی عێراق لە هەولێرە و لەگەڵ وەزیری ناوخۆ لە كۆبوونەوەدان
شاندێکی حكوومەتی عێراق بە مەبەستی دیاریکردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال، لە ھەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانە و لەگەڵ وەزیری ناوخۆ لە كۆبوونەوەدان.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی ١١ی ٢٠٢٠، شاندێکی حکوومەتی عێراق بە مەبەستی دیاریکردنی میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال، گەیشتنە هەولێر.
شاندەكەی عێراق بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاسایشی عێراقە و ئێستا لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ لە كۆبوونەوەدان.
جەختیشی كردەوە كە كۆبوونەوەكە لەبارەی ڕێككەوتنی هەردوو لایەنە لەسەر میكانیزمەكانی تایبەت بە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال.
باسنیوز
