چاودێرێكى سیاسى: لێدوانه‌كانى گوته‌بێژى حكوومه‌تى عێراق وەڵامە بۆ ئەوانەی لێدوان دژی هەرێمی كوردستان دەدەن
ئەمڕۆ دووشەممە 16/11/2020، ساڵح مه‌لا عومه‌ر، چاودێرى سیاسى و مامۆستاى زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین ڕاى گه‌یاند، كە پێشتر حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكوومەتی عێراق، بە جۆرێك دانوستان كرا، حكوومه‌تى هەرێمی كوردستان 250 هه‌زار به‌رمیل نەوتی رۆژانە بدات بە حكوومه‌تى عێراق و له‌به‌رامبه‌ردا یه‌ك ملیار دۆلار بدرێ به هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام له كاتى گفتۆگۆكردن حكوومه‌تى عێراق نه‌یتوانى ئه‌و بڕه پاره‌یه بداته هه‌رێمى كوردستان، بۆیە لە ناوەڕاستی ئابی ئەمساڵدا لەسەر ناردنی 320 ملیار دیناری مانگانە ڕێك كەوتن، شەوی ڕابردوو گوتەبێژی حكوومەتی عێراق ئەمەی دووپات كردەوە.
ئاماژەی بەوەش كرد، كە گوتەكانی گوته‌بێژى حكوومه‌تى عێراق، په‌یامێكى باش بوو بۆ ناوخۆ و ڕاى گشتى له‌سه‌ر ئاستى جیهان، كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یی ته‌واوى تێدا هه‌یه كێشه‌كانى خۆى به شێوه‌یه‌كى دیپلۆماسى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقى چاره‌سه‌ر بكا، هەروەها لێدوانه‌كانى گوته‌بێژى حكوومه‌تى عێراقى باشترین دیكۆمێنت و باشترین وەڵامیشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له نێو هه‌رێمى كوردستان لێدوانى جیاواز له دژى هه‌رێمى كوردستان ده‌ده‌ن.
باس‌نیوز
