چاودێرێکی سیاسی: گوتەبێژی حکوومەتی عێراق ڕاستگۆیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی سەلماند

چاودێرێکی سیاسی: گوتەبێژی حکوومەتی عێراق ڕاستگۆیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی سەلماند


چاودێرێکی سیاسی رای دەگەیەنێت، كە یەکدەنگی و یەکھەڵوێستیی لایەنە سیاسییەکان گرنگە و ئەنجامەكەی دەركەوت و لێدوانەكەی گوتەبێژی حکوومەتی عێراقیش دەری خست حکوومەتی ھەرێمی کوردستان راستگۆ بوو.

ئەمڕۆ دووشەممە 16/11/2020، مەدحەت سلێمان، چاودێری سیاسی لە ھەرێمی کوردستان راگەیاند ئەنجامی یەکریزی و یەکھەڵوێستیی لایەنە سیاسییەکان لەبارەی تێپەڕاندنی یاسای قەرزکردن بۆ پڕكردنەوەی کورتھێنانی دارایی دەرکەوت چەند گرنگ بوو.

لە بارەی لێداونەکەی گوتەبێژی حکوومەتی عێراق ئەو چاودێرە سیاسییە گوتیشی "وتەکانی ئەحمەد تەڵاڵ دەریان خست کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چەند راستگۆ بوو لەگەڵ ھاووڵاتیان".

مەدحەت سلێمان لە بارەی ئەو پەرلەمانتارە کوردە عێراقچییانەی دژی بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستان دەپەیڤن، گوتی: ئەم لێدوانەی گوتەبێژی حکوومەتی عێراق ھەموو پیلان درۆ و تەنانەت خیانەتی ئەو پەرلەمانتارانەشی ئاشکرا کرد کە بۆ لاوازکردنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویان دەکردەوە.

شەوی رابردوو، ئەحمەد تەڵاڵ، گوتەبێژی حكوومەتی عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا گوتی حکوومەتی فیدراڵ پابەندە بە رێککەوتنەکەی ھەولێر و بەغداوە، کە ئەویش ناردنی٣٢٠ ملیار دینارە وەک بەشێک لە بودجەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان.









باسنيوز
Top