ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆ دەبنەوە
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆ ببنەوە.
پەیامنێری (باسنیوز) ڕای گەیاند بڕیارە کاتژمێر ١٠:٣٠ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی١١ی٢٠٢٠، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆک فراکسیۆنەکان بۆ تاوتوێی پرسی کۆبوونەوەی سێشەممە پەرلەمان پێکەوە کۆ ببنەوە.
گوتیشی کۆبونەوەکەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆک فراکسیۆنەکان بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر میکانیزمەکانی کۆبوونەوەکەی رۆژی سێشەممەی پەرلەمانی کوردستان کە تێیدا شاندی دانوستانکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەشداریی کۆبوونەوەکەی پەرلەمان دەکەن و گفتوگۆ لەبارەی دانوستاناکانی ھەولێر و بەغداو پرسی تێپەڕاندنی یاسای قەرزی عێراق دەکەن.
باسنيوز
