قوتابیانی گوندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەژێر داربەڕوویەک بە ئۆنلاین دەخوێنن
لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیش خوێندن لە قوتابخانەکان ڕاوەستاوە و لەڕێی ئۆنلاینەوە بەڕێوە دەچێت، بەڵام لە ژمارەیەک لە گوندە دوورەدەستەکان، تۆڕی ئینتەرنێت کار ناکات و لەبەردەم قوتابییاندا بووەتە کێشە.
قوتابیانی گوندی "دۆڵەبی"ی سەر بە پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری، کە لە کوردە بەختیارییەکانی رۆژهەڵاتن، بەهۆی نەبوونی تۆڕی ئینتەرنێت، رۆژانە ناچارن 20 کیلۆمەتر بەپێ ببڕن، تا دەگەنە ژێر داربەڕوویەک لەسەر شاخێکی سەخت و بەرز، بۆ ئەوەی بتوانن بە ئۆنلاین لەسەر خوێندنیان بەردەوام بن.
داربەڕووەکە بووە بە تاقەدارەکەی سەرکەل و تەنیا شوێنێکە لەوێ تۆڕی ئینتەرنێت بەردەستە، بۆیە هەموو رۆژێک قوتابییەکانی گوندەکە ناچارن خۆیان بگەیەننە ژێر ئەو داربەڕووە.
باسنيوز
