هاتوچۆى هه‌ولێر ئاگادارییه‌كى بڵاو كرده‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى بۆ سه‌ردانیكه‌رانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر و دانیشتوانى شاره‌كانى نیشته‌جێبوونى گه‌نجان ستى، گوندى كۆرى و مامۆستایان بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15/11/2020، فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ى له په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه : "سه‌رجه‌م شۆفێران، هاووڵاتییان، سه‌ردانیكه‌رانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، دانیشتوانى شاره‌كانى نیشته‌جێبوونى گه‌نجام ستى، گوندى كۆرى و مامۆستایان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، بەهۆی تەواونەبوونی کارەکانی بەیەکەوهبەستنەوەی شەقامی 150 مەتری بە دەروازەی بەحرکە و تەواونەبوونی سایدی دووەمی شەقامی بەحرکە بەهۆی بارانبارینی ڕۆژانی ڕابردوو، بۆیە ڕێگای هاتن لە شەقامی بەحرکەوە بۆ ئەو شوێنانە هەر بەداخراوی دەمێنێتەوە".
هاتوچۆى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، هاووڵاتییان دەتوانن ڕێگا جێگره‌وه‌كه کە ئێستا بەکار دێت، کە شه‌قامه خزمهتگوزارییهكهى شەقامی 150 مەترییە و لە ڕێگای پیرمامەوە ده‌ست پێده‌كات، بەکار بهێنن، ئەو داخرانەش تاوه‌كوو ڕۆژی 2020/11/23 بەردەوام دەبێت.
باسنيوز
