سه‌رۆك شاره‌وانی سمیلان به‌هۆی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد
ئیبراهیم عوسمان ماوانی، ماوه‌ی ته‌نیا دوو مانگ بوو ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ناحیه‌ی سمیلانی پێ‌درابوو و به گوته‌ی به‌رپرسانی ناوچه‌كه، له‌و ماوه كه‌مه‌دا توانیبووی كاریگه‌ری گه‌وره له‌سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كان درووست بكات و خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئومێدێكی گه‌وره‌یان به كار و ههوڵهكانیبوو.
دوای ماوه‌یه‌ك له ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی په‌تای كۆرۆنا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ناوبراو به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه كۆچی دوایی كرد.
k24 -
